سەردار ئەبولفەزل شێکارچی، وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: ڕژێمی دەستدرێژکار و منداڵکوژی زایۆنی، بە کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتی ئاگربەست و پێشێلکردنی ئاشکرای خاکی لوبنان، زیاتر لە سێ هەزار کەسی بێ تاوان لە نێویاندا ژن و منداڵی کوشتووە.
ناوبراو زیادی کرد: لە حاڵێکدا کە دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ڕۆژاوایی ستراتێژی بێدەنگی یان پشتیوانی لەم تاوانە دژە مرۆڤایەتیانەیان گرتۆتە بەر، ڕێبەرانی ڕژێمی دڕندەی زایۆنیستی و لایەنگرانی ئاگادار دەکرێنەوە کە درێژەدان بە تاوانە دڕندانەکان دژ بە لوبنان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تەحەمول ناکرێ.
Your Comment